شارەوانی سلێمانی ئاگاداریەکی بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە

02.08.2025
جەماوەر نیوز
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاش تەواوکردنی کاری قیرکردنەوەی شەقامی ڕۆیشتوو لە فلکەی تانجەرۆ بۆ بازگەی سلێمانی - عەربەت و لەبەردەوامی کاری پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی شەقامی دەروازە ، ئەمڕۆ، ڕۆژی شەممە، لە لایەن تیمەکانمان لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی و کۆمپانیای جێبەجێکار( کۆمپانیای بەڵێن عوسمان) دەستکرا بەکاری کڕاندنی شەقامی ڕۆیشتو لە بازگەی سلێمانی - عەربەت بۆ فلکەی تانجەرۆ بەمەبەستی قیرکردنی.
ئاماژەی بەوەشکرد "داوا لە شۆفێرە بەڕێزەکان دەکەین کە پابەندی بەکارھێنانی شەقامی جێگرەوە بن لە شوێنی کارکردن بەپێی ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتووچۆی سلێمانی و ھاوکاری تیمەکانمان بن".


بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ