تا کۆتایی 2026 تەواوى کوردستان دەبێتە کارەبای 24 کاتژمێری

02.08.2025
جەماوەر نیوز
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئێستا لە سەنتەری شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک 40%ـی هاووڵاتیان یەکەم هاوین بەبێ پچڕانی کارەبا بەڕێدەکەن.
عەزیز ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پلاتفۆڕمی ئێکس نووسیویەتی، ئیدارەی سۆران لە ماوەی کەمتر لە سێ مانگی داهاتوودا دەبێتە بەشێک لە پرۆژەی رووناکی.
ئاماژەى بەوەشکردووە، تەواوی ماڵان و شوێنە بازرگانییەکان تا کۆتایی ساڵی 2026 دەستیان دەگاتە کارەبای 24 کاتژمێری.
بەگوێرەی وەزارەتى کارەباش، لەئێستادا زیاتر لە دوو ملیۆن و 700 هەزار هاووڵاتی لە سەنتەری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک کارەباکەیان بووەتە 24 کاتژمێری، ئەمەش دەکاتە 40%ی هاووڵاتیانی کوردستان.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ