ماوەی نوێکردنەوەی پسووڵەی خۆراک درێژکرایەوە

03.08.2025
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی دەڵێت، دوای گفتوگۆیەکی چڕ لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق، ڕەزامەندی لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی خۆتۆمارکردن و نوێکردنەوەی پسووڵەی خۆراک بە شێوازی ئەلیکترۆنی تا ڕێکەوتی 25ی ئابی 2025 وەرگیراوە، پرۆسەکە بێ بەرامبەرە و ئەمە دوا مۆڵەتە بۆ هاوڵاتیان.

نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە ڕێژەی بەشداری لە پرۆسەی نوێکردنەوەی پسووڵەی خۆراک لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 87%. ئەمەش بەشێوەیەکە کە لە پارێزگای هەڵەبجە ڕێژەکە 88%ی تێپەڕاندووە، لە سلێمانی زیاتر لە 87% بووە، لە هەولێر 84%ی تێپەڕاندووە و لە دهۆکیش گەیشتووەتە 79%.

بەپێی ئامارەکان، پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیاتر لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق بەشدارییان لەم پرۆسەیەدا کردووە



 نەوزاد شێخ کامل جەختی لەوە کردەوە کە ئەمە دوا دەرفەتە بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کە تا ئێستا خۆیان تۆمار نەکردووە. داوای لێکردن کە لەم ماوەیەدا هەر گرفتێکیان هەبووە چارەسەری بکەن و فۆڕمی ئەلیکترۆنی پڕ بکەنەوە.

ناوبراو هۆشداری دا کە هەر هاوڵاتییەک پابەند نەبێت و خۆی تۆمار نەکات، بەشە خۆراکی مانگانەی ڕادەگیرێت تا ئەو کاتەی فۆڕمەکە پڕ دەکاتەوە. هەروەها ئاشکرای کرد کە دوای ئەم وادەیە، ڕێکاری دیکە بۆ قۆناغی دووەمی پرۆسەکە دەگیرێتەبەر.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ