محەمەد حاجی مەحمود:خوێنەرێکی باشی کتێبی مێژوویی و ڕۆمانم

06.08.2025
جەماوەر نیوز
محەمەد حاجی مەحمود سەبارەت بە کردنەوەی پێشانگایەکی کتێب لەلایەن ڕێکخراوی لاوانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند: پیرۆزبایی ئەو پێشانگایە لە ڕێکخراوی لاوانی کوردستان دەکەم و دەستخۆشیان لێدەکەم کتێب نیشانەی پێشکەوتن و سەرکەوتن و ڕۆشنبیریە ، من هەموو کتێبێک دەخوێنمەوە زیاتر مێژوویی و ڕۆمان لەگەڵیاندا پەنجە نەرم دەکەم و دەیخوێنمەوە

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا محەمەد حاجی مەحمود سەبارەت بە کێشەکانی هەولێر و بەغداد ڕایگەیاند من پێموایە کورد پێش هەموو شتێک کۆبێتەوە پەرلەمان و سەرۆکایەتیەکەی بخاتە گەڕ حکومەت و شەرعیەت بگەڕێتەوە بۆ دادگا و هەموو دامەزراوەکانی دیکە
ئاماژەی بەوەشکرد دەبێت داهاتی هەرێمی کوردستان ڕێکبخەنەوە وە بتوانن بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستانی لێ بدەن ڕەنگە ئەوە تەنها چارەسەر بێت

محەمەد حاجی مەحمود سەبارەت بە ڕۆڵی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان ڕایگەیاند، من حزبی ئۆپۆزسیۆن نابینم لەم وڵاتەدا ، خاوەنی ئایدیا و ستراتیژی و ئامانجێکی دیاریکراون بەڵام خۆیان بە جێگرەوە بزانن تا ئێستا ئەوەمان نیە لە کوردستاندا

جەتیشیکردەوە باشترین چارەسەر ئەوەیە واز لە بەغداد بهێنین وە داهاتی کوردستان کۆبکەینەوە و هەوڵ بدەین ژیانی خەڵکی کوردستانی پێ دابین بکەین دوای بەکارخستنەوەی حکومەت و پەرلەمان و دامەزراوەکانی دیکە

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ