بزووتنەوەی ڕزگاری دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات

07.08.2025
جەماوەر نیوز

بزووتنەوەی ڕزگاری دیموکراتی کوردستان BRDK بەبۆنەی49هەمین، دامەزراندنی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی حزبی سۆسیال دەكات.

بۆ بەڕێز/جەنابی کاک محمدی حاجی محمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان 

بابەت /پەیامی پیرۆزبایی 

سڵاوێکی گەرم…..

بەبۆنەی یادی (٤٩)مین ساڵ ڕۆژی دامەزراندنی پارتە تێکۆشەر و خەباتێگێڕەکەتان پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بەناوی خۆم و هاوبیرانم لە بزووتنەوەی ڕزگاری دیموکراتی کوردستان گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە جەنابتان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و تەواوی ئەندام و دۆست و هەوادارانتان دەکەین ، هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین ، خەبات و تێکۆشان و مێژوی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان پڕە لە سەروەری و شانازی بۆ گەلی کورد لە شاخ و لە شار لە خەباتی پەرلەمان و خزمەتکردن بە دۆزی ڕەوای گەلەکەمان ، هەر لەم یادە پیرۆز و شکۆدارەدا جەخت لە دۆستایەتی و پتەوکردنی پەیوەندی نێوانمان دەکەینەوە 
دووبارە پیرۆزبایمان قبوڵ بفەرموون 


عەبدوڵا حاجی کەمال نازەنینی 
سکرتێری گشتی بزووتنەوەی ڕزگاری دیموکراتی کوردستان


بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ