
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
پەیامی بەڕێز شێخ جەعفە شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ٤۹یەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
بەڕێز کاک محەمەدی حاجی محموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.
لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتەکەتان، پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان, پیرۆزباییەکی گەرم لە بەڕێزتان و تەواوی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لایەنگرانی پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
لەم یادەدا، ڕۆڵی بەڕێزتان لە پڕۆسەی سیاسی و کاری هاوبەشی نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عێراقدا بەرز دەنرخێنم، ئومێدەوارم هەموومان بەیەکەوە کار بکەین بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان و داکۆکیکردن لە پرسە نیشتیمانیی و نەتەوەییەکان، لە هەمان کاتدا فەراهەمکردنی خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتیانی هەرێمەکەمان بنچینەی کاری لە پێشینەی هەموو لایەکمان بێت.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052