سۆمۆ: هەموو ئامادەکارییەکمان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان کردووە

09.08.2025
جەماوەر نیوز
عەلی نزار، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق(سۆمۆ) بە وەکالەت، ڕایگەیاند: هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ هەناردەکردنی نەوتی کوردستان کردووە، دەشڵێت: گریبەستەکانمان لەگەڵ کۆمپانیاکان تەواو کردووە.
بەڕێوەبەری گشتی سۆمۆ بە وەکالەت، ئاماژەی بەوە کرد، ئێستا لە ئامادەباشی تەواودان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، چاوەڕێی ئەو بڕە نەوتە لە هەرێمی کوردستان دەکەن کە بڕیارە کوردستان ڕادەستییان بکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە چوارشەممە، 06ـی ئابی 2025، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا لە پارێزگای کەرکووک باسی لە ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا، لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان کرد و ڕایگەیاند "وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێی ڕاگەیاندووین، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ڕۆژانە لە کێڵگە نەوتییەکانیان گەیشتووەتە 130 هەزار بەرمیل نەوت. لەو بڕە، 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ پێداویستیی ناوخۆیی هەرێم بەکار دەهێنرێت و ئەو بڕەی دەمێنێتەوە کە 80 هەزار بەرمیل نەوتە، وەریدەگرین و هەناردەی دەکەین."

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ