سیستەمی نوێی تۆماری حەج لە کوردستان کارا کرا

10.08.2025
جەماوەر نیوز

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، 10ی 8ی 2025، تۆماری دیجیتاڵیی حەج لە هەرێمی کوردستان بەردەست خرا، کە لە ڕێگەیەوە هاووڵاتییان بە مۆبایل یان کۆمپیوتەر داواکاریی حەج پێشکەش دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، سیستەمەکە کارامەیی و وردبینیی بەڕێوەبردنی پرۆسەکە زیاد دەکات، هەر کەسێک تەنها جارێک دەتوانێت داواکاری بکات و بە شێوەیەکی یەکسان و ڕێکخراو بۆ هەمووان بەردەستە.

جەختیشیکردەوە، ئەم سیستەمە تەنها بۆ حەجخوازان نییە، بەڵکوو پزیشک، مامۆستای ئایینی، کەسوکاری شەهیدان و کۆمپانیاکانیش بۆ گەشتی عومرە بەکاری دێنن.
سیستەمەکە نامەی ئاگادارکردنەوە لە هەموو قۆناغێکدا بۆ بەدواداچوونی داواکارییەکان بۆ داواکار دەنێرێت.
ئەمساڵ پێشبینی دەکرێت 150 هەزار داواکاری پێشەکەش بکرێت.


بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ