بڕیاردان لەسەر مووچە کەوتە هەفتەی داهاتوو

10.08.2025
جەماوەر نیوز
چاوەڕوان دەکرا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە پەراوێزی کۆبوونەوەکە، سوودانی بڕیار لەسەر مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران بدات، بەڵام  باسی ئەو بابەتە نەکراوە.

لە کۆبوونەوەکە بە یەک وشەش باسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەکراوە. ئەمە لە کاتێکدایە ڕاپۆرتی ئەو لیژنەیە تەواو کراوە کە هەفتەی ڕابردوو ڕاسپێردرا بوون بۆ بابەتی نەوت و داهات ئامادەی بکەن.

بەهۆی چلەی ئیمامی حوسێن، تا ڕۆژی پێنجشەممە 14-8-2025 لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق پشوو دەبێت، بۆیە بڕیاردان لەسەر مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ