
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
پرۆژەی رووناکی لە هەڵەبجە دەستی بە کارەکانی کردووە و بەڕێوەبەری کارەبای هەڵەبجەش دەڵێت، سەرەتای مانگی داهاتوو تەواوی سەنتەری هەڵەبجە دەبێتە کارەبای 24 کاتژمێری.
كاروان كەریم، بەڕێوەبەری کارەبای هەڵەبجە ڕایگەیاند: پرۆژەی رووناکی لە هەڵەبجە دەستی بە کارەکانی کردووە و سەرەتای مانگی داهاتوو سەنتەری هەڵەبجە هەمووی دەبێتە کارەبای 24 کاتژمێری".
کاروان کەریم دەڵێت؛ پارێزگای هەڵەبجە بە بە گشتیی پێویستی بە 60 مێگاوات کارەبا هەیە و تەنیا سەنتەری هەڵەبجە 30 مێگاوات کارەبای پێویستە.
بەڕێوەبەری کارەبای هەڵەبجە وتی، سەرەتای مانگی داهاتوو کارەبای سەنتەری هەڵەبجە دەبێتە 24 کاتژمێری و دواتر دەورووبەری هەڵەبجە بە پرۆژەکە دەبەسترێتەوە.
بە گوتەی کاروان کەریم؛ بە جێبەجێکردنی پرۆژەی رووناکی لە سەنتەری شار 45 موەلیدە دەکوژێنەوە و لە ناحیەکان و دەورووبەری هەڵەبجەش 16 مووەلید دەکوژێنەوە.
بەگوێرەی داتاکانی پرۆژەی رووناکی؛ تا ئێستا دوو ملیۆن و 700 هەزار هاووڵاتی کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابین کراوە و بەهۆیەوە دوو هەزار و 500 موەلیدە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان کوژاونەتەوە.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052