ئامادەكارییەكان بۆ 11هەمین فێستیڤاڵی هەنارو پاییزی هەڵەبجە دەستیپێكرد

11.08.2025
جەماوەر نیوز
ئامادەكارییەكان بۆ 11هەمین فێستیڤاڵی هەنارو پاییزی هەڵەبجە دەستیپێكردو پارێزگاری هەڵەبجەش جەختیكردەوە كە دەبێت ئەمساڵ جیاواز بێت لە ساڵانی رابردو.
لە راگەیەنراوێكدا پارێزگای هەڵەبجە بڵاویكردوەتەوە، بەسەرپەرشتی نوخشە ناصح پارێزگاری هەڵەبجە بە وەكالەت لەگەڵ لیژنەی باڵای بەڕێوەبردنی فێستیڤاڵی هەنارو پاییزی هەڵەبجە كۆبوەتەوەو ئامادەكارییەكانی 11هەمین فێستیڤاڵی هەنارو پاییزی هەڵەبجەیان تاوتوێكردوە.
لەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆی چڕوپڕ لەبارەی ئامادەكارییەكان و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ بەڕێوەچونی فێستیڤاڵەكە كراوە لەوبارەیەشەوە پارێزگاری هەڵەبجە جەختیكردوەتەوە كە پێویستە فێستیڤاڵی ئەمساڵ جیاواز بێت لە ساڵانی رابردو بەجۆرێك بێت كە ببێتە مایەی رەزامەندی ژمارەیەكی زۆری گەشتیاران و سەردانیكەرانی فێستیڤاڵەكە‌‌و چارەسەركردنی سەرجەم كەموكورتیەكانی ساڵانی رابردو بكرێت.
جێی ئاماژەیە، فێستیڤاڵی هەنارو پاییزی هەڵەبجە ساڵانە بەڕێوەدەچێت و تێیدا بەرهەمی هەناری جوتیارانی ناوچەكەو بەرهەمە خۆماڵی و كاری دەستی دیكە نمایش دەكرێن، ئەم فێستیڤاڵە بوەتە بۆنەیەكی گرنگ بۆ ناساندنی بەرهەمی هەناری هەڵەبجەو بوژاندنەوەی كەرتی گەشتوگوزار لەپارێزگاكە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ