سبەی دواوادەی پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراکە بێ بەرانبەر

01.09.2025
جەماوەر نیوز

فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک، لە 6ی ئایاری 2025 لە هەرێمی كوردستان، لە پارێزگای هەڵەبجە دەستی پێکرد و دواوادەی پڕكردنەوەی فۆرمەكەش سبەی سێشەممە 2ی ئەیلوولی 2025 تا كاتژمێر 12ی شەو دەبێت

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستاش لە كۆی ژمارەی گشتیی بەشداربووانی پسوولەی خۆراک لە هەرێمی کوردستان، كە 5 ملیۆن و 385 هەزار و 820 کەسە، 4 ملیۆن و 638 هەزار و 672کەس فۆرمەکەیان پڕ کردووەتەوە و تەنیا 747 هەزار و 148 کەس ماوە، کە هێشتا فۆرمەکەیان پڕ نەکردووەتەوە.
 
هەروەها ڕاشیگەیاند، ڕێژەی پڕکردنەوەی فۆرمە ئەلیکترۆنییەکان لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بە تێکڕا ڕێژەی ئەو هاووڵاتییانەی تا ئێستا فۆرمەکانیان پڕکردووەتەوە 86% بووە، ڕێژەی بەشداریكردنی هاووڵاتییانیش لە شارەكانی هەولێر: 88%، سلێمانی: 87%، دهۆک: 83% و هەڵەبجە: 89% بووە.

جەختیشیکردەوە، ئەو کەسانەشی تا ئێستا فۆرمەكەیان پڕ نەكردووەتەوە، چەند هۆكارێكی هەیە، ئەوانیش خۆی لە نەبوونی کارتی نیشتمانیی، بوونیان لە دەرەوەی وڵات، یان پشتگوێیان خستووە، یان نەشارەزان و توانای پڕکردنەوەی فۆرمەکەیان نییە، یان دوورەدەستن و دەستیان بە ئینتەرنێت ناگات، دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پسولەی خۆراک لە شارەکانیان بکەن و فۆرمەکە پڕ بکەنەوە.
 


بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ