لە فەرماندەیی خوێندکارێکی کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان گیانی لە دەستدا

02.09.2025
جەماوەر نیوز
لە کاتی راهێنان لە کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان تەقینەوەیەک روویدا کەسێک گیانی لەدەستدا وژمارەیەک تریش برینداربوون.

لەناو بارەگای فەرماندەیی هێزەکانی 70، لەکاتی مەشقی خوێندکارانی کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان کە سەرقاڵی راهێنان بوون تەقینەوەیەک روویدا و خوێندكارێك گیانیلەدەستدا.
لەبارەی رووداوەکە لیوا ئەحمەد لەتیف وتەبێژی هێزەکانی 70ـی پێشمەرگە رایگەیاند: لە نێو بارەگای فەرماندەیی هيزەکانی 70 لەکاتی مەشق و راهێنانی سەربازی، گوللـە "ئار بی جی"ـەک تەقیوە و لە ئەنجامدا چوار خوێندکاری سەر بە کۆلێژی سەربازی قەلاچوالان بریندابوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ