پلەی گەرما نزم دەبێتەوە

10.09.2025
جەماوەر نیوز
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمرۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرماش نزم دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە10-9، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرماش 1-3 پلە دادەبەزێت.
ڕوونیشیكردەوە سبەینێ پێنج شەممە 11-9بە هەمان شێوە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ نزیك دەبنەوە.
هەولێر : 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی
دهۆك : 36 پلەی سیلیزی
كەركووك : 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 37 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان 41 پلەی سیلیزی

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ