
ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەردەوامن، بەمزووانە ئامێرەکانی دەنگدان دەگەڕێندرێنەوە و تیروپشکیش بۆ کارمەندی سەر سندووقەکانی دەنگدان دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ـی ئەیلوولی 2025، مەروان محەممەد، بەڕێوەبەری نووسینگەی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە هۆشمەند سادق،لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئامێرەکانی دەنگدان کە بۆ نوێکردنەوە نێردراونەتە کۆریای باشوور، لە ئێستادا لە ڕێگادان بۆ عێراق.
مەروان محەممەد باسی لەوە کرد، بڕیار وایە 14ی ئەم مانگە ئامێرەکان بگەنە بەندەری فاو و ڕۆژی دواتر بگەنە بەندەری بەسرە. دوای تەواوبوونی ڕێپێدانە ئەمنییەکان، ئامێرەکان دابەش دەکرێن بەسەر پارێزگاکان و لە بنکەکانی دەنگدان جێگیر دەکرێن.
بە گوتەی بەرپرسی لقی هەولێری کۆمیسیۆن "ئامێرەکان نوێکراونەتەوە و ئەو کێشانەی پێشتر لەسەریان هەبوو، چارەسەر کراون. یەکێک لە دیارترین گرفتەکان کێشەی پەنجەمۆر بوو، کە ئێستا بە دانانی کامێرا بۆ ناسینەوەی ڕووخسار، پێویستی بە پەنجەمۆر نەماوە.
هەروەها کێشەی گەرمبوونی ئامێرەکان بە دانانی فێنککەرەوە (فان) چارەسەر کراوە. کۆمپانیای سەرپەرشتیاری تەکنیکی سێ پڕۆسەی تاقیکردنەوەی ئەنجامداوە و هیچ تێبینییەکی جددی نەبووە کە کاریگەری لە پڕۆسەکە بکات."
ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052