
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
محەمەد حاجی مەحمود لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس سەبارەت بە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەڕ لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، پەلاماری ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆسەر ح*ەم*اس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، لەکاتێکدایە هەوڵێکی گفتوگۆ لەسەر پێشنیاری ئەمریکا و ترەمپ لەئارادابوو. بەرگری لە ح*ەم*اس ناکەین،
بەڵام ئەو هێرشەی ئیسرائیل پێشێلکردنی هەموو یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتی، ئاینی و ئەخلاقییەکانە. پەلامارەکە بۆ لەباربردنی دەرفەتی ئاشتی و خۆشکردنی ئاگری شەڕە،
وەک چۆن لە گەرمەی گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران. ئەمڕۆ لەبەرامبەردا، قەتەر نەیتوانی وەڵامی پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل بداتەوە.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052