وتەبێژی حكومەتی هەرێم: ئامادەین بە گوێرەی یاسا داهات رادەستبكەین

11.09.2025
جەماوەر نیوز
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، پرسی مووچە پەیوەستكراوە بە داهاتی ناوخۆ و هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم، ئامادەن بە گوێرەی یاسا داهات رادەستبكەن. 
ئاماژەی بەوەشدا، هەرێم ئەركی خۆی بەجێگەیاندووە، بەڵام تاوەكو ئێستا بودجەكەی لەلایەن بەغدادەوە نەنێردراوە، ئەگەر بنێردرێت هەرێم بەرپرسیار دەبێت لە چۆنیەتیی خەرجكردنی. 
باسی لەوەشكرد، بە نیەتی چارەسەی گرفتەكان رێككەوتن لەگەڵ بەغداد دەكەن، بەڵام ئەگەر بگەنە بنبەست حكومەتی هەرێم بیر لە ئەگەر و رێگای دیكە دەكاتەوە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ