تەندروستی سلێمانی: لە مانگی ڕابردودا زیاتر لە 420 بوژانەوەی دڵ و 153 دانانی باڵۆن ئەنجامدراوە

11.09.2025
جەماوەر نیوز

تەندروستی سلێمانی، بڵاویکردوەتەوە مانگی ڕابردو 429 بوژانەوەی دڵ لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵ كراوە و زیاتر لە 1000 نەخۆشی دڵیش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە  بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتییەکەیان لەمانگی ڕابردو دا، لەنەخۆشخانەی دڵ لەشاری سلێمانی 1,546 نەخۆش سەردانیان كردوە و 1,083 نەخۆش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ، 429 بوژانەوەی دڵ و 47 نەشتەرگەری دڵ و 325 نەشتەرگەری قەستەرە و 153 دانانی باڵۆن ئەنجام دراوە.

لە ئامارەکانی تەندروستی سلێمانیدا ئەوەش هاتوە؛ کە لەو نەخۆشخانانەی تایبەتن بە پسپۆڕییەكانی دڵ،  265 پشكنینی سیتی سكان و 378 ئیكۆ و 301 هێڵكاری دڵ ئەنجام دراوە.

تەندروستی سلێمانی دەشڵێت؛ تەنها لە ماوەی ئەو مانگەدا؛ لە نەخۆشخانەکانی دڵ  148 چارەسەری سروشتی  و 236 تیشك گیراوە و 3,155 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ