پردێکی جیاواز لەسەر ئاستی عێراق لە هەولێر کرایەوە

14.09.2025
جەماوەر نیوز
لەسەر ڕێگای هەولێر -کەرکووک لەبەردەم بەشە ناخۆیی "شەهید شەوکەت" پردێکی جیاواز کرایەوە، پارێزگاری هەولێر دەڵێت: جیاوازترین پردی سەر ئاستی عێراقە و تایبەتمەندی ئەوانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن ڕەچاو کراوە.

 بەهۆی فراوانبوونی شاری هەولێر و زیادبوونی شەقامە سەرەکییەکان، پردەکانی پەڕینەوە وەک چارەسەرێکی گونجاو بۆ هاونیشتمانیان دادەنرێن و لە هەولێریش ژمارەی پردەکانی پەڕینەوە لە زیادبوونن.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کاتی کردنەوەی پردەکە ڕایگەیاند، یەکەمجارە لەسەر ئاستی عێراق پردێکی پەڕینەوە بەو ئاستە پێشکەوتووە دروست دەکرێت.

ساڵانی پێشوو لەو شەقامە بەهۆی قەرەباڵغییەوە ڕووداوی هاتووچۆ دروست دەبوو، هاوکات چەندین ڕووداوی خۆپێداکێشانی ئۆتۆمبێل بە قوتابیان هەبوو، تەنانەت قوتابییەکیش گیانی لەدەستدا بوو.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ