وەزارەتی پەروەردە ساڵنامەی خوێندنی بڵاوكردەوە

15.09.2025
جەماوەر نیوز

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم ساڵنامەی خوێندن و تاقیکردنەوەکانی بڵاوكردەوە بۆ ساڵی خوێندنی 2025 بۆ 2026 تایبەت بە قوتابخانە و خوێندنگە حکومی و ناحکومییە خۆماڵییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە.

بەگوێرەی ساڵنامەكە، 21 ئەم مانگە خوێندن دەستپێدەكات و هەفتانە پێنج ڕۆژ دەوام دەكرێت، هەروەها 16ـی (تشرینی دوەم/11) تاقیكردنەوەی نیوەی وەرز دەستپێدەكات و 15ـی (كانونی یەكەم/12)ـی ئەمساڵیش تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی یەكەم دەسپێدەكات. ڕۆژی 4ـی (كانونی دوەم/1)ـی 2026 وەزیری نوێی خوێندن دەسپێدەكاتەوە.

هەروەها 16ـی (شوبات/2)ـی 2025 تاقیكردنەوەی نیوەی وەرزی دوەم ئەنجامدەدرێت و 12ـی (نیسان/4)ـیش تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی دوەمی پۆلەكانی 9 و 12 ئەنجامدەدرێت، لەگەڵ ئەوەشدا 9ـی (ئایار/5) تاقیكردنەوەی كۆتایی پۆلە ناكۆتاكان دەستپێدەكات كە هاوكاتە لەگەڵ دەسپێكردنەوەی تاقیكردەوەی نیشتیمانی پۆلی 9ـی بنەڕەتی. 4ـی (حوزەیران/6) تاقیكردنەوەی نیشتیمانی پۆلی 12 دەسپێدەكات.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ