ئەوانە لە سعودیە دەستگیرکراون، عومڕەکاری هەرێمی کوردستان نین

15.09.2025
جەماوەر نیوز
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ڕایگەیاند، ئەو چەند کەسەی لە سعودیە دەستگیرکراون بە تۆمەتی بردنی ماددەی هۆشبەر، هاوڵاتی و عومڕەکاری هەرێمی کوردستان نین و خەڵکی پارێزگاکانی دیکەی عیراقن. دەشڵێت، "ماوەی سێ ساڵە لەسەر یەک لە سعودیە خەڵاتی باشترین شاندی حاجیانیان دراوە بە وڵاتی عێراق و هەرێم".

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم كوردستان، ئەمڕۆ دوشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج و عومڕە و خاوەن کۆمپانیا بەرێزەکان بەو پەرێ رێزەوە پابەندن بە رێنماییەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومڕەی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەرێمی کوردستان نە لە نزیک نە دور پەیوەندی بەو پرسەوە نییە و بەداخەوە ئەگەر بەهەر جۆرێک ناوی پارێزگایەکی هەرێمی کوردستانیش بهێنرێت هیچ بنەمایەکی نییە و دورە لە ڕاستییەوە. ئەو کەسانەی لە شاری مەدیینە دەستگیرکراون وێنەکانیان لە میدیا سعودی و جیهانییەکان بڵاوکراونەتەوە ئاماژەیەکی ڕونە کە ئەمانە دانیشتوی کام شوێن و کام ناوچەن.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ