هاتووچۆی‌ سلێمانی‌: گرێبەستی ئەلكترۆنی بۆ ماوەی 2 مانگ كاری پێدەكرێت

16.09.2025
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتی‌ هاتووچۆی‌ سلێمانی‌ هاوڵاتیان لەبارەی گرێبەستی ئەلكترۆنی ئاگادار دەكاتەوە و رایدەگەیەنێت كە گرێبەستی ئەلیكترۆنی تەنها بۆ ماوەی 60 ڕۆژ كاری پێدەكرێت.
بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند، گرێبەستی ئەلیكترۆنی لە نێوان كڕیار و فرۆشیاردا واژوو دەكرێت و تەنها بۆ ماوەی 60 ڕۆژ كاری پێدەكرێت و لەدوای 60 ڕۆژەكە بۆ هەر ڕۆژێك بڕی 10 هەزار سزای دواكەوتنی بۆ دەكرێت.
ئاماژەشی‌ بەوەدا ، ئەگەر بێت و كڕیار و فرۆشیار گرێبەستەكە هەڵوەشێننەوە ئەوا پێویستە پێش 60 رۆژەكە سەردانی بەشی یاسا بكەن لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ لەبەرامبەر بڕی 20 هەزار دینار گرێبەستەكە هەڵدەوەشێتەوە..
جەختیشی‌ لەوە كردەوە كە ئەم هەڵوەشاندنەوەیە بۆ ژمارە كاتی  و بۆ گۆڕانكاری دەبێت لە نێوان ناوی كڕیار و فرۆشیاردا و ماوەكەی بۆ درێژ نابێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ داوا لە هاوڵاتیان دەكات ئەگەر دڵنیا نەبوون لە مامەڵەكەیان گرێبەستی ئەلیكترۆنی نەكەن ئەگەر كردیشیان لەماوەی 60 رۆژدا مامەڵەكەیان ئەنجام بدەن.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ