کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی داهاتی نانەوتیی کوردستان دواخرا بۆ سبەی

17.09.2025
جەماوەر نیوز
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی لەبارەی ناکۆکیی هەردوو حکومەتی کوردستان و عێراق لەبارەی داهاتی نانەوتی کوردستان بەبێ دەرکردنی هیچ بۆچوونێک و ڕاوێژێکی یاسایی کۆتاییهات و کۆبوونەوەکە دواخرا بۆ سبەی.

 کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتی ناوخۆ تائێستا بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیش ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی فەرمی بۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت کردووە و داوا دەکات ئەنجوومەنەکە ڕای یاسایی خۆی بخاتەڕوو.

 ئەمڕۆ چوارشەممە 2025-9-17، بۆ جاری سێیەم ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی ناکۆکیی هەردوو حکومەتی کوردستان و عێراق لەبارەی داهاتی نانەوتی کوردستان کۆبووەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە بێ هیچ ئەنجامێک و دەرکردنی هیچ بۆچوونێکی یاسایی کۆتایی هات.

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات، بەبێ دەرکردنی هیچ بۆچوونێک.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ