بایۆمەتری سلێمانی: سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانین

17.09.2025
جەماوەر نیوز
سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی ئاشکرایکرد، لیستی مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشت لەلایەن بەغدادەوە پەسەندکراوە و ئامادەیە بۆ خەرجکردن، لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانن.
یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لەماوەی هەفتەیەکدا لیستی مووچەی مانگی نۆ تەواو دەبێت و رەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەکرێت و، پاش وردبینی بە سیستمی پەیرۆڵ رەوانەی بەغداد دەکرێت، پێشتریش لیستی مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشت نێردراوە و لەلایەن بەغدادەوە پەسەندکراوە.
وتیشی، ئێستا بەغداد لیستی دوو مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی لەلایە و کەمتر لە 10 رۆژی دیکە لیستی مووچەی مانگی نۆ رەوانەی بەغداد دەکرێت.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ