شەپۆلێکی مامناوەندی خۆڵبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

19.09.2025
جەماوەر نیوز
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی پایز، پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن و شارەزایەکی کەشناسیش ئاماژە بەوە دەکات، شەپۆلێکی مامناوەندی خۆڵبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی، ئەمڕۆ هەینی، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەپۆلێکی خۆڵبارین لە سنووری پارێزگای کەرکووکەوە ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات، لە دوای کاتژمێر سێی نیوەڕۆ کاریگەرییەکەی زیاتر دەبێت، بەتایبەتی لە دەشتی هەولێر و گەرمیان و سلێمانی و هەڵەبجە.
ئەو شارەزایەی کەشناسی گوتی: خۆڵبارین بەشێوەی مامناوەندی دەبێت و تاوەکوو سبەی نیوەڕۆ کاریگەرییەکەی بەردەوامی دەبێت، لەگەڵی دا تۆز و بای مامناوەندی دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما دادەبەزن.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، پلەکانی گەرما بۆ سبەی شەممە، لە گەرمیان بەرزترین پلەی تۆمارکراو 32 پلەی سیلیزی دەبێت و حاجی ئۆمەران نزمترین پلەی گەرما 18 پلەی سیلیزی دەبێت.
دەربارەی ئەو بایەی ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، محەممەد کەمال، باسی لەوە کرد، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی پایز، بایەکی فێنک لە دەریای ناوەڕاست ڕوو لە ناوچەکە کردووە، هەر بۆیە پێشبینی دەکەین لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە پلەکانی گەرما زیاتر دابەزن و چیتر پلەکانی گەرما ناگەتەوە 40 پلەی سیلیزی. 

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ