قیرتاوكردن و كۆنكرێتكردنی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحموود بەردەوامە

19.09.2025
جەماوەر نیوز
تیمەكانی سەرپەرشتیاریی نۆژەنكردنەوەی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحموود لە شاری سلێمانی، بەمەبەستی تەواوكردنی كارەكانی قیرتاوكردنی شەقامەكە و كۆنكرێتكردنی شۆستەكانیان، هەوڵەکانیان چڕتر كردووەتەوە و لە ڕۆژانی پشووشدا لە كاركردن بەردەوامن.

تیمە ئەندازەییەكانی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە هەماهەنگی و پاڵپشتی كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی و بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی، سەرقاڵی قیرتاوكردن و تێكەڵەڕێژكردن و كۆنكرێتكردنی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحموودن و لەپێناو خێرا تەواوكردنی پرۆژەكە، لە ڕۆژانی پشووشدا لە ئەركدان.

 بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ئامانج لە چڕكردنەوەی كارەكان و خێرا تەواوكردنی پڕۆژەكە بۆ ئەوەیە بەر لە هاتنی وەرزی بارانبارین و گۆڕانی كەشوهەوا، شەقامەكە بە تەواوی بكەوێتە خزمەتی هاووڵاتیان و خزمەتگوزارییەكانی شارەوانی بگاتە شوێنەكانی دیكەی شاری سلێمانی بەبێ جیاوازی.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ