كەشناسیی هەرێم: خۆڵبارین كۆتایی دێت و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە

20.09.2025
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسیی هەرێمی كوردستان، كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە پێشبینی دەكات پلەكانی گەرما نزم ببنەوە. 
كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینی دەكات كەشی ئەمڕۆ شەممە، 20- 09، ئاسمان ساماڵ بێت، لەگەڵ بەردەوام بوونی خۆڵبارین تاكوو نیوەرۆ, پاشان كەشەكە سەقامگیر دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرماش 2 تا 4 پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ نزم دەبنەوە.
باسی لەوەشكرد، پێشبینی دەكرێت كەشی سبەی یەكشەممە، 21- 09، ئاسمان ساماڵ بێت، لەگەڵ خۆڵبارینێكی كەم، هەروەها پلەكانی گەرماش نزیك دەبنەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی
دهۆك : 32 پلەی سیلیزی 
ئامێدی : 29 پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 32 پلەی سیلیزی
كەركوك : 34 پلەی سیلیزی 
زاخۆ : 33 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 33 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 35 پلەی سیلیزی

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ