وەزارەتی كارەبا: هەزار و 600 مێگاوات كارەبای بەرهەمهێنانی وێستگەكان كەمدەبێتەوە

20.09.2025
جەماوەر نیوز
وەزارەتی كارەبای رایگەیاند، بەهۆی چاكسازی ساڵانەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ، هەزار و 600 مێگاوات كارەبای بەرهەمهێنانی وێستگەكان كەمدەبێتەوە.
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كۆمپانیای داناگاز لە رۆژانی (20-21-22)ی ئەم مانگە دەست بە چاكسازیی ساڵانەی خۆی لە پرۆسەی  بەرهەمهێنانی گاز دەكات و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، بڕی 300 ملیۆن پێ سێجا بەرهەمهێنانی گاز كەم دەبێتەوە و بەهۆیەوە توانای بەرهەمهێنانی وێستگەكانی كارەبا زیاتر لە 1600 مێگاوات كارەبا كەم دەبێتەوە.
رونیشیكردەوە، وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەسەر هێڵ دەبن بۆ كۆنتڕۆڵكردن و كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی لەسەر بەشداربوانی كارەبا.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ