بە مەبەستی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت سبەینێ کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی بەڕێوەدەچێت

20.09.2025
جەماوەر نیوز

كۆبوونەوەی سێ‌ قۆڵی لە نێوان عیراق و هەرێم و كۆمپانیاكانی نەوت بەڕێوەدەچێت بە مەبەستی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان.

بڕیارە سبەینێ‌ لە وەزارەتی نەوتی عیراق، كۆبوونەوەی نێوان هەردوو حكومەتی عیراق و هەرێم و كۆمپانیاكان بۆ ئیمزاكردنی رێككەوتنی سێ‌ قۆڵی و دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت و ئەو ئاستەنگانەی لە نێوانیاندا ماوە بۆ لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوت چارەسەر بكرێن.

ئاژانسی رۆیتەرزیش بڵاویكردووەتەوە، عیراق و هەرێمی كوردستان لە چەند رۆژی داهاتوودا لەسەر دۆسیەی نەوت رێكدەكەون و هەناردەكردنی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە.
بەپێی زانیارییەكانیش چاوەڕوان دەكرێت، لە 48 کاتژمێری داهاتوودا، بڕیاری كۆتایی لەسەر ئەو بابەتە بدرێت و رێككەوتنەكە لە نێوان وەزارەتەكانی نەوتی عیراق و سامانە سروشتییەكانی هەرێم و كۆمپانیاكانی نەوت ئیمزا بكرێت.


بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ