زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان لێدرا

21.09.2025
جەماوەر نیوز
بە بەشداری زیاتر لە ملیۆنێک و 800 هەزار قوتابی، ئەمڕۆ زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان لێدرا  و  بۆ ئەمساڵیش زیاتر لە 145 هەزار مامۆستای هەمیشەیی و سەدان مامۆستای گرێبەست سەرپەرشتی پرۆسەی خوێندن دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە هەرێمی کوردستان لە تەواوی قوتابخانەکان زەنگی  ساڵی نویێ خوێندن لێدرا  و بە گویرەی ئامارەکانی پەروەردەش زیاتر لە ملیۆنێک و 800 هەزار خوێندکار لە پ]ڕۆسەی پ]ەروەردەی ئەمساڵدا دەخوێنن.

 سەرۆکی حکومەتی هەرێمیش لە وتارێکیدا لە یەکێک لە قوتابخانەکانی زاخۆ ڕایگەیاند "داوا لە مامۆستا، قوتابییان و دایک و باوکان دەکەم، بابەتی نیشتیمانپەروەری و ژینگەپارێزی ببێتە بەشێکی زۆری گرنگ لە سیستەمی پەروەردەیی لە هەر قوتابخانە و ماڵێکدا"

بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەمساڵی خوێندن زیاتر لە لە 22 ملیۆن کتێبی نوێ چاپ کراون و گۆڕانکاری لە پرۆگرامی خوێندنیشدا کراوە و سەبارەت بە ژمارەی قوتابخانەکان، نزیکەی شەش هەزار قوتابخانە لە هەرێمی کوردستان هەن، کە  ٪57 ـیان لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکن و ٪43 ـیان لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەن.

ئەمە لە کاتێكدایە بەهۆی دواکەوتنی موچە و دانەمەزراندن و راگرتنی پلەبەرزکردنەوە، مامۆستایانی ناڕازای هەڕەشەی بایکۆتکردنی خوێندنی ئەمساڵ دەکەن.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ