پێشەوا هەورامانی: دەبێت بەغدا مووچە بنێرێت

21.09.2025
جەماوەر نیوز
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەهەموو شێوەیەك ئامادەن بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت،.
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند، بەهەموو شێوەیەك ئامادەین بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت و مووچەش دەبێت بنێردرێت،ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی هەرێمی كوردستان پێش هەفتەیەك نووسراوی فەرمی بۆ كۆمپانیای سۆمۆ كرد، كە نەوتەكەی رادەست دەكات.
پێشەوا هەورامانی دەڵێت، ئێمە ئامادەین بۆ هەناردەكردنی نەوت، بەڵام لەو بڕەی هەناردە دەكرێت 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ بەكارهێنانەوەی ناوخۆ دەگێڕینەوە ئەوەیتر هەناردە دەكرێت.
باسی لەوەشكرد، بە ئەگەرێكی زۆرەوە رۆژی دووشەممە رێككەوتنی سێقۆڵی لە نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیاكانی وەبەرهێنانی نەوت دەكرێت، هەروەها دەبێت بەر لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەو رێككەوتنە واژۆ كرابێت و ئەنجومەنی دەوڵەتیش وەڵامی خۆی تایبەت بە پرسی داهاتی نانەوتی دابێتەوە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ