وەزارەتی دارایی رێنمایی بۆ لێخۆشبوونى 15%ی قەرزی هاوڵاتییان دەرکرد

21.09.2025
جەماوەر نیوز

وەزارەتی دارایی هەرێم رێنماییەکی بۆ لێخۆشبوونی 15%ی چەند قەرز و پێشینەیەکی هاوڵاتییان دەرکرد.
لە رێنماییەکەدا کە واژووی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لەسەرە، هاتووە، پاڵپشت به بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژماره (288) له (10/9/2025) به نووسراویان ژماره (11553) له (18/9/2025) و بەمەبەستی کارئاسانی بۆ هاوڵاتییانی سوودمەند له پێشنیە و قەرزی بانکەکانی سەر بە وەزارەتمان، بڕیاردرا بە:
1- لێخۆشبوونی به رێژەی %15 بۆ گشت قەرز و پێشینەکانی (خانووبەره، نیشتەجێبوون، کشتوکاڵیی، پیشەسازیی، گەشتوگوزاریی) له ئەسڵی پێشینه یاخود قەرزی ماوه لای سوودمەندان به رەچاوکردنی نووسراوی پێشووی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ژماره (15786) له (12/11/2024) تایبەت بە قەرز و پێشینەی کشتوکاڵی.
2- دوای جێبەجێکردنی خاڵی یەکەمی سەرەوە؛ لێخۆشبوون له سوودی دواكەوتن بۆ سوودمەندان له پێشینەکانی سەرەوە بکرێت.
3- ئەم رێنماییە له رێکەوتی دەرچوونی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، کاری پێدەکرێت تاوەکو رێکەوتی (31/12/2025) و له رۆژنامەی رەسمیی وەقائیعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ