كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما بە جێگیری دەمێنەوە

23.09.2025
جەماوەر نیوز
كەشناسی هەرێم كەشی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 23-9ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما بە جێگیریی دەمێننەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، خێرایی با هەندێك كات لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم و گەرمیان چالاك دەبێت بۆ سەرووی 30 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.
باسی لەوەشكرد، سبەی چوارشەممە24-9 ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما 1-2 پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارەكانی ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیكراو بۆ سبەی چوارشەممە بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 32 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 31 پلەی سیلیزی
دهۆك: 32 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 27 پلەی سیلیزی
ئاكرێ:31 پلەی سیلیزی
كەركوك: 34 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 33 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 30پلەی سیلیزی
سۆران: 28 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 36 پلەی سیلیزی

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ