نەوزاد شێخ كامیل: پارەی مانگانەی خۆراك گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە

23.09.2025
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم دەڵێت، هەر بریكارێك پارەی زیاتر لە هاووڵاتییان وەربگرێت ڕێككاری پێویستی لە بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاند، زیادكردنی پارەی مانگانەی خۆراك لە 500 دینارەوە بۆ هەزار دینار تەنیا پێشنیازە و لە ئەنجوومەنی باڵای ئابوورییە، دەبێت ئەم بابەتە لە ئەنجوومەنی باڵای ئابووری بچێتە ئەنجوومەنی وەزیران و پەسەند بكرێت و بڕیاری پێدەربچێت دواتر جێبەجێ دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، هەموو لایەكیان ئاگاداركردووەتەوە پارەی مانگانەی خۆراك هەر 500 دینارە و هیچ گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە، تا نەبێتە بڕیار هیچ كەس پارەی زیاتر بە بریكاران نەدات.
باسی لەوەشكرد: ئەو هاووڵاتییانەی هەزار دیناریان لێوەرگیراوە با سەردانی بەڕێوەبەرایتییەكانیان لە شار و شارۆچكەكان بكەن و ناو و ژمارەی ئەو بریكارەمان پێبدەن كە پارەی زیاتریان وەرگرتووە، ڕێككاری پێویست لەبەرامبەر ئەو بریكارانە دەگرینە بەر.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ