وەزارەتی خوێندنی باڵا: لەگەڵ عێراق 500 كورسیی خوێندن بۆ یەكدی دابین دەكەین

24.09.2025
جەماوەر نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان دەڵێت، لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق 500 كورسیی خوێندن بۆ یەكدی دابین دەكەن .
عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند، لە ئەنجامی هاوئاهەنگی نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی عێراق، بریاردرا 400 كورسیی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بۆ دەرچووانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی هەرێمی كوردستان دابین بكرێت.
 بە وتەی عەباس ئەكرەم، هاوكات وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان 400 كورسیی خوێندن بۆ دەرچووانی دوازدەی ئامادەیی ناوەڕاست و باشووری عێراق دابین دەكات كە زانكۆكانیش دیاریكراون.
 وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا روونیكردەوە، بۆ ئەم مەبەستە دەرچووانی دوازدەی ئامادەیی هەرێمی كوردستان لە چەند رۆژی داهاتوودا لە رێگەی لینكێكی تایبەت لە وێبسایتی زانكۆلاینەوە دەتوانن داواكاری بۆ زانكۆ و پەیمانگەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق پێشكێش بكەن.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ