سامانە سرووشتییەکان: تەواوی پابەندییەکانی خۆمان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت جێبەجێکرد

24.09.2025
جەماوەر نیوز
سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێم دەڵێت، تەواوی پابەندییەکانی خۆی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ جێبەجێ کردووە؛ چاوەڕوانن وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بۆ واژۆکردنی رێکەوتنەکە وەڵامیان بداتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بڵاویکردەوە، واژۆیان بە سەرجەم کۆمپانیاکانی ناوخۆ و بیانی کردووە، جگە لە یەک کۆمپانیای بیانی تاكو ئێستا ئەو رێکەوتنەی واژۆ نەکردووە کە کاریگەری نییە لەسەر رێکەوتنە سێ قۆڵییەکەی نێوان وەزارەتمان و کۆمپانیاکان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ.

وتیشی، تەواوی پابەندییەکانی خۆیان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ جێبەجێ کردووە.
هەروەها، وەڵامی رەزامەندییەکانی وەزارەتەکە و کۆمپانیاکانیان لە ٢٣ـی ئەم مانگە بە نووسراوی فەرمی نێردراوە بۆ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، بۆیە چاوەڕوانن وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بۆ واژۆکردنی رێکەوتنەکە وەڵامیان بداتەوە، تاوەکو بە زووترین کات کۆمپانیای سۆمۆ دەست بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بکات و بڕگەکانی رێکەوتنەکە جێبەجێ بکات.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ