بڕیاردرا بە ناردنی داهاتی ناوخۆ و چاوەڕێی ناردنی مووچە دەکرێت

24.09.2025
جەماوەر نیوز

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەكۆبونەوەی ئەمڕۆیدا، بڕیاردرا بە ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بۆ مانگی (تەمموز/7)، ئەوەش لە دوای ڕێككەوتنی بەغدا، هەرێم و كۆمپانیاكانی نەوت دێت بۆ دەسپیكردنەوەی هەناردەی نەوت و بڕیاری دوێنێ عێراق بۆ ناردنی موچەی هەرێم.


ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە كۆبونەوەی ئاسایی ئەمڕۆ چوارشەممەیدا، بڕیاریدا كە 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بۆ مانگی (تەمموز/7) بخاتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی عێراق لە بانكی ناوەندی هەولێر. 

پێشبینیدەکرێت یەکشەممە تاوەکو سێشەممە پارەی مووچەی مانگی حەوت بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم”.

سەرچاوەیەک ئاشکرایکرد، چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێم دەکرێت.

 


بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ