ئەنجومەنی وەزیران: چاوەڕواندەكرێت موچەی مانگەكانی دیكەش بۆ هەرێمی كوردستان خەرج بكرێت

24.09.2025
جەماوەر نیوز
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە پەسەندكردنی رێككەوتنی سێقۆڵی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغداو كۆمپانیا نەوتییەكان كرد.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانیدا كە بەسەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت بەڕێوەچو تیایدا گفتگۆ كراوە لەسەر رێككەوتنی سێ لایەنەی تایبەت بەدەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان، ئەنجومەنی وەزیران پێشوازییكردوە لەبڕیاری كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ بەپەسەندكردنی رێككەوتننامە سێقۆڵییەكەو خەرجكردنی موچەی هەرێم بۆ مانگی تەمموزی ساڵی 2025 كە واچاوەڕوان دەكرێت لێرە بەدواوە موچەی مانگی ئاب و مانگەكانی دیكەش بۆ هەرێمی كوردستان خەرج بكرێت.
ئەنجومەنی وەزیران راشیگەیاندوە كە ئامادەیی دوپاتدەكەنەوە بۆ بەردەوامبون لەسەر جێبەجێكردنی پابەندییەكانی خۆیان لە پێناوی دابینكردنی موچەو شایستەكانی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، هەروەها هیوایخواستوە پەلە بكرێت لەسەر یەكلاییكردنەوەی دۆسیەی داهاتی نانەوتی بە رێككەوتنێكی هاوبەشی نێوان هەردو حكومەتی هەرێم و فیدراڵ و ئامادەیی نیشاندراوە بۆ هاوئاهەنگیكردن لەگەڵ ئەو لیژنە وەزارییە شەش كەسییەی كە بۆ بابەتی داهاتە نانەوتیەكان لە بەغدا پێكهێنراوە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ