وەزارەتی دارایی هەرێم: 120 ملیارەکە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ

25.09.2025
جەماوەر نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی تەممووز خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە  25ـی ئەیلوولی 2025،  داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تەموووزی ساڵی 2025 کە بڕەکەی 120 ملیار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ