هۆتێلى پێنج ئەستێرە بۆ حاجییانی هەرێم دابیندەکرێت

25.09.2025
جەماوەر نیوز
حەج و عومرەى هەرێم وتی، بڕیارە بۆ ساڵى داهاتوو هۆتێلى پێنج ئەستێرە و باشترین شوێنى مانەوە بۆ حاجییان لە شاری مەدینە دابین بکرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەرێوەبەرایەتى حەج و عومرەى هەرێم، شاندێکیان لە وڵاتى سعودیە بەمەبەستى ئامادەکارى بۆ وەرزى حەجى داهاتوو لەگەڵ دەستەى باڵاى حەجى عێراق کۆبوونەوە و بڕیاردرا کە بۆ ساڵى داهاتوو هۆتێلى پێنج ئەستێرە و باشترین شوێنى مانەوە بۆ حاجییان دابینبکرێت.

باسیان لەوەشکرد، بڕیاردرا ئەو هۆتێلانەى لە شاری مەدینە بۆ حاجیان دابیندەکرێن لە هۆتێلە هەرە باش و نزیکەکان بن لە حەرەمی مەدینە و بەشێکی زۆریان هۆتێلى پێنج ئەستێرەن و تەنانەت ژووری حاجیان دەڕوانێتە ناو حەرەم.
هەروەها، لە رووی خواردنەوە هەوڵدەدرێت باشترین جۆرى خواردن بۆ حاجییانى هەرێم دابینبکرێت.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ