
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ڕێککەوتنی ئەمڕۆی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نەوت لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدرال و کۆمپانیای سۆمۆ، دەستکەوتی ماندووبوون و هەوڵی زوری تیم و شاندەکانی هەموو لایەک بووە. بەم هەنگاوە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان دووبارە بە بازاڕی جیهانیی نەوت بەسترانەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: ئەمڕۆ گەیشتینە ڕێککەوتنێکی مێژوویی.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە تێیدا وەزارەتی نەوتی فیدراڵ نەوتی خاوی بەرهەم هێنراو لەو کێڵگانەى کە دەکەوێتە هەرێمی کوردستان وەردەگرێت و لە ڕێگەی بۆری عێراق- تورکیاوە هەناردەی دەرەوەی دەکات.
جەختیشیکردەوە، هەناردەکردنەوەی نەوت، دابەشکردنی سامان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دەستەبەردەکات و سەرچاوەکانی هەناردەکردن هەمەچەشن دەکات و ئەو ڕێککەوتنە هاندەری وەبەرهێنان دەبێت.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052