ئامانج رەحیم: شەممەی داهاتوو هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

26.09.2025
جەماوەر نیوز
ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە گەیشتن بە رێککەوتننامەیەکی سێقۆڵی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و ئاماژەی بەوەدا کە ئەم هەنگاوە دەبێتە مایەی سەقامگیریی دارایی و کۆتاییهێنان بە کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
رێککەوتننامەکە لە شەش ماددەی سەرەکی و پێشەکییەک پێکهاتووە و بە شێوەیەکی فەرمی لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراق، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکانەوە واژوو کراوە. ئەم رێککەوتنە ماف، شایستە و پابەندبوونەکانی هەر سێ لایەنی بەشدار بە روونی دیاری کردووە.
دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت
وا بڕیارە کاتژمێر ٦ی سەرلەبەیانی رۆژی شەممە، رێکەوتی ٢٧ی ئەیلولی ٢٠٢٥، نەوتی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە لە رێگەی بۆریی نەوتی هەرێم-جەیهانەوە بگاتەوە بازاڕەکانی جیهان. ئەمەش دوای ماوەیەک لە وەستانی هەناردەکردنەکە دێت.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ