لەسلێمانی زیاتر لە 15 هەزار كەس ناوی خۆیان بۆ پرۆسەی حەج تۆماركردووە

26.09.2025
جەماوەر نیوز
تەها سەعید بەڕێوەبەری حەج و عومرەی سلێمانی ڕایگەیاند، لە پارێزگای سلێمانی تائێستا زیاتر لە 15 هەزار ناو بۆ بەشداریكردن لە پرۆسەی حەج تۆماركراون و پێشبینیش دەكەن ڕێژەی حاجیان بۆ ساڵی داهاتوو زیاتر بێت لە ئەمساڵ. 

هاوكات وتیشی، تا ئەمشەو سەعات 12 ناوتۆماركردن بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەری حەج و عومرەی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، بە بڕیاری وڵاتی سعودیە كەسی تەمەن سەرو 70 ساڵ ناتوانێت فەریزەی حەج جێبەجێ بكات

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ