ڕوونکردنەوەیەک بۆ شۆفێران لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێرەوە بڵاوکرایەوە

04.10.2025
جەماوەر نیوز

 بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە ، لەهەندێک پەیج و ئەکاونتەکان ڕیکلام بۆ کەرستەیەک دەکرێت بۆ شاردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل بەکارد دێت بەشێوەی دەراب کە بە ڕیمۆت کۆنترۆل کار دەکات دادەخرێت و دەکرێتەوە بۆ شاردنەوەی تابلۆ.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگاداری شوفێران دەکەینەوە کە هەر ئۆتۆمبێلێک ئەم کەرستەیە بەکار بهێنێت ئۆتۆمبێلەکەی دەستی بەسەر دادەگیرێت و لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت و سزای توند دەدرێت. هەر شوێنێکی جوانکاری ئۆتۆمبێل ئەم بابەتە بفرۆشێت شوێنەکەی دادەخرێت و ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەر دەگیرێتە بەر 

جەختیشیکردەوە، بەهیچ شێوەیەک شاردنەوە و لابردن و دەستکاری کردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل ڕێگا پێدراو نیە ئەنجام دەرانی بەتوندترین شێوە سزادەدرێن .


بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو