وەزارەتی كارەبا: هاوبەشانی ماڵان لە هەڵەبجە كەمتر لە 15 هەزاریان بۆ گەڕاوەتەوە

06.10.2025
جەماوەر نیوز
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا خۆشحاڵی خۆی بە دابەشكردنی پسووڵەی كارەبای مانگی 9 بۆ هاوبەشانی ماڵان و بازرگانی پارێزگای هەڵەبجە لەچوارچێوەی پڕۆژەی ڕِووناكی دەردەبڕێت و دەڵێت: 80%ی هاوبەشانی ماڵان لە هەڵەبجە كەمتر لە 15 هەزاریان بۆ گەڕاوەتەوە.
ڕوونیشی كردۆتەوە، پسووڵەی مانگی 9 یەكەم پسووڵەیە بۆ هاوبەشانی كارەبا لە هەڵەبجە دوای ئەوەی پارێزگاكە لە كۆتایی مانگی ڕابردوو بووە یەكەم پارێزگا لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێڕاق كە كارەبای 24 كاتژمێری بۆ دابین بكرێت و لە ئەنجامدا زیاتر لە 60 مۆلیدەی گەڕِەكەكان كوژێندرانەوە.
وەزارەتی كارەبا دەشڵێت: تاوەكو ئەمڕۆ، نزیكەی 4 ملیۆن هاووڵاتی كە زیاترە لە ٪50ی هاووڵاتیانی كوردستان كارەبای 24 كاتژمێرییان بۆ دابینكراوە لەڕێگای پڕۆژەی ڕووناكی و سەنتەری هەموو پارێزگاكان كارەبای بەردەوامییان بۆ دابینكراوە.
جەختیشی كردۆتەوە، بەپێی نرخە نوێیەكان، ٪80ی هاوڵاتیان، بەتایبەتی كەمدەرامەتان، پارەیەكی كەمتر دەدەن لە جاران بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ كارەبای مۆلیدە و كارەبای نیشتمانی.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو