وەزارەتی دارایی بڕیارێكی بۆ مووچەی خانەنشینانی هەرێم دەركرد

08.10.2025
جەماوەر نیوز
وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ڕۆژی چوارشەممەوە بە چەند قۆناغێک شایستەی 6 مانگی ئەو خانەنشینانە دابەش دەکرێت کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە بڕیاری خانەنشینبوونیان بۆ دەرکراوە.
وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، بەپێی بڕیای ئەنجومەنی وەزیران و لەسەر فەرمانی وەزیری دارایی و ئابووری، ڕۆژی چوار شەممە ( ٢٠٢٥/١٠/٨ ) شایستەی شەش مانگی مۆڵەتی کۆکراوەی سەرجەم ئەو خانەنشینانە بەشێوازی قۆناغ بە قۆناغ دابەش دەکرێت، کەلەسەرەتای ئەمساڵەوە بڕیاری خانەنشینبونیان بۆ دەرکراوە و تا ئێستا ئەو شایستەیەیان وەرنەگرتووە.
دەشڵێت: شایەنی باسە چەند جارێک بەنوسراوی فەرمی داوا لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراوە ئەو شایستەیەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی هاوتاکانیان لە پارێزگاکانی تری عێراق خەرج بکات، بەڵام تا ئێستا ڕەزامەندی لەسەر نەداوە، بۆیە بڕیاردرا سەرجەم ئەو شایستانە لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو