قوباد تاڵەبانی: ئامادەین داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغداد بکەین

11.10.2025
جەماوەر نیوز
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم ئامادەیە داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغداد بکات و جەختی کردەوە کە گرەنتیی بەردەوامیی مووچە پەیوەستە بە یەکڕیزیی کوردەوە لە بەغداد.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، ڕایگەیاند: حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ ڕادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان بە حکومەتی فیدراڵی لە بەغداد.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە گرەنتیی دابەشکردنی مووچەکانی داهاتووی مووچەخۆرانی هەرێم، قوباد تاڵەبانی وتی، “بەردەوام دەبین لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەغداد بۆ ئەوەی بیانوو بۆ نەناردنی مووچە نەمێنێت”.
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە گرەنتیی ڕاستەقینە بۆ بەردەوامبوونی ناردنی مووچە لەلایەن بەغدادەوە، بەندە بە یەکدەنگیی فراکسیۆنە کوردستانییەکانەوە لە بەغداد.
وتیشی: “گرەنتیی بەردەوام ناردنی مووچە لەلایەن بەغدادەوە کاتێک دەبێت، کە کورد لە بەغداد بەهێز بێت و بەشێک بێت لە بڕیاری سیاسی”.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو