تەندروستی سلێمانی: رۆژانە زیاتر لە 500 منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشید چارەسەریان بۆکراوە

12.10.2025
جەماوەر نیوز
تەندروستی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، تەنها لە مانگی رابردودا، زیاتر لە 16 هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی  د.جەمال احمد ڕەشیدی تایبەت بە منداڵان بینراون و چارەسەریان بۆکراوە و زیاتر لە  دوو هەزارو  500 منداڵیش خەوێندراون لە نەخۆشخانەکە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، تەندروستی سلێمانی بە ڕاگەیەندراوێک،  ئاماری مانگی رابردوی بڵاوکردەوەتەوە و بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستیەکە، مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێركاری لەشاری سلێمانی 16,379 منداڵی نەخۆش لەهەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون.

 ئاماژەیان بەوەشکردوە، ئەو منداڵانە سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 2,598 منداڵیش لە نەخۆشخانەکە خەوێندراون،  1,594 حاڵەتی سكچون و ڕشانەوە و ووشكبوونەوە و 185 حاڵەتی هەناسەتوندیش تۆماركراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتوە؛  485 منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار و 155 منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و 169 منداڵ لەبەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك و 113 منداڵ لەبەشی هەرس و جگەر بینراون.

ئەوەشیانخستوەتە روو، هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەکە  17,411 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 478 سۆنەر و 125 ئیكۆ و 29 نازور ئەنجام دراوە و 485 تیشك گیراوە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو