وەزیری سامانە سروشتییەكان:ئەو 50 هەزار بەرمیلە نەوتەی بۆ ناوخۆی هەرێم دابینكراوە بەشمان ناكات

13.10.2025
جەماوەر نیوز
كەمال محەمەد وەزیری سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی نەوت باس لەوەكراوە، كە ئەگەر بڕی 50 هەزار بەرمیل نەوت، بەشی پێداویستی ڕۆژانەی هەرێمی كوردستانی نەكرد، ئەوا حكومەتی فیدراڵ قەرەبووی بەرهەمە نەوتییەكان بۆ هەرێمی كوردستان دەكاتەوە و سووتەمەنی دابین دەكات، بەڵام تا ئێستا ئەوەی نەكردووە.
وەزیری سامانە سرووشتییەكان ئاماژەی بەوە كرد، لەو بڕە نەوتەی كە بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیی گل دەدرێتەوە، ڕۆژانە یەك ملیۆن و 500 هەزار لتر بەنزین بەرهەمدەهێنرێت كە بە نرخی پاڵپشتیكراو بە (750 دینار) بەسەر بەنزینخانەكانی دابەش دەكەین، بەڵام ئەو بڕە لە پێداویستیی ناوخۆیی كەمترە، هەر بۆیە نۆرەی دوور و درێژی بەنزینخانەكانی لێ دەكەوێتەوە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو