لە هەولێر کارتی زیرەک بۆ دابەشکردنی سوتەمەنی دروستدەکرێت

16.10.2025
جەماوەر نیوز
هەولێر؛ 450 هەزار خێزان دەبنە خاوەنی کارتی زیرەکی دابەشکردنی سوتەمەنی و پارێزگاری هەولێریش ڕایدەگەیەنێت: چیتر کۆکردنەوەی بەرمیلی نەوت لە گەڕەکەکان نامێنێت و کەس ناتوانێت لەبڕی دیاریکراو زیاتر غاز وەربگرێت.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: لە قۆناغی یەکەمی پڕۆسەکەدا 450 هەزار خێزان لە سنوری هەولێر دەبنە خاوەنی کارتی زیرەک و 50 هەزار خێزانی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانیش لە پڕۆسەکە سودمەند دەبن.
پارێزگاری هەولێر: چیتر کۆکردنەوەی بەرمیل لە گەڕەکەکان نامێنێت و هاوڵاتی لەڕێگەی کارتەکەوە لە وێستگەکان نەوت وەردەگرێت.
ئومێد خۆشناو: بە هەبونی کارتی زیرەک هاوڵاتییان بەپێی بڕی دیاریکراو دەتوانن غاز بکڕن، ئەوەش قەیرانی غاز کەمدەکاتەوە.
پارێزگاری هەولێر وتیشی تا ئێستا هیچ بڕە نەوتیکی سپی لە عێراقەوە نەگەیشتوەتە هەرێمی کوردستان و بەغداد بەرامبەر هەرێم نادادپەرەوە لەو پرسەدا، چونکە ناوچەکی ئێمە شاخاوییە و بەراورد بە شارەکانی عێراق پێویستی بە نەوتێکی زیاترە...

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ